لە كۆگایەكی سووتەمەنی تانكەرێك ئاگریگرت و سووتا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەكێك لە كۆگاكانی سووتەمەنی لە نزیك عەربەت ئاگریگرت و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

نەقیب ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەكێك لە كۆگاكانی بەنزین لە نزیك عەربەت ئاگریگرت و رووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

ئاشكراشیكرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئاگرەكەیان لە كەمترین ماوەدا كۆنترۆڵكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share