بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.
نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک وەک شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم نەگەیشتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رێککارەکانی ناردنی چەک و خەرجکردنی پارەی گەنم کەمێک قورس کراون، بۆ نموونە ئەگەری رۆژی یەکشەممەش چەکی پارە بێت دوو هەفتەی دەوێت تا پارەکە خەرجدەکرێت”.