ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆمەڵێک راسپاردەی لەبارەی مۆڵەتی دانانی سیستمی LPG پەسەندکرد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجامدا و راسپاردەیەکی حەوت حاڵی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی دانانی سیستمی LPG پەسەندکردووە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پاڵپشت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و راسپاردەی لیژنە تایبەتمەندەکان راسپاردەیەکی حەوت خاڵیمان سەبارەت بە بەکار‌هێنانی غازی LPG  پەسەندکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرپرسیارێتی پێدانی مۆڵەتی سیستمی LPG رووبەڕووی قائیمقامیەتی قەزاکان و شارەوانی و بەرگری شارستانی و وەبەرهێنانی شارەکان دەکرێنەوە، چ بۆ ئەوانەی ماڵان و چ ئەوانەی لە دامەزراوە و شوێنە گشتییەکان بەکاردێن”.

سەبارەت بە کێشەی کەمی غازی ماڵان وتی، “ئەو غازەی بۆ سلێمانی تەرخانکراوە زۆر کەمە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان راسپاردووە بۆ زیادکردنی ئەو بڕە و چەندین جاریش نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

حاجی مەزهەر سیرێ: کاک بافڵ تاڵەبانی هەموو قەرەبوویەکی بۆ خۆمان و دراوسێکانیشمان دابینکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان…
Total
0
Share