کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد

بە دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر بانگهێشتی خۆی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی حزبەکان لە هاوینەهەواری دووکان دەستیپێکرد.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت، بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هەروەها تەوەرێکی دیکە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای هەرێمە.

کۆبوونەوەکە سەرجەم حزبەکانی هەرێمی کوردستانی کۆکردووەتەوە لەسەر ئاستی کەسی یەکەم، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share