قوباد تاڵەبانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزە سەرۆکم

قوباد تاڵەبانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ من دووجار جێگەی دڵخۆشی و شانازییە، یەکەم وەک برایەکی گەورە و دووهەم وەک سەرۆکی حیزبەکەم.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، گەیشتنی سەرۆک بافڵ بەم لوتکە بەرزە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، دەرخەری توانا و حەکیمییەتی لەئاست رووداوەکان و گرفت و کێشەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکم؛ هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت، بەردەوام بە. دووبارە پیرۆزە و وەک هەمیشە لەپشتت دەبین تا دواهەناسە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم: %14ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش %14ی هاوڵاتییان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.…
Total
0
Share