ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو ھاوڵاتییانە دەكەین لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان، لە ئێستادا نەگەڕێینەوە، چونكە ناتوانین هاوكارییان بكەین و پاسپۆرتیان زوو بۆ تەواوبكرێت وەكو پێشوو.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و كوردستان داواكارین لە هاوڵاتییانی نیشتەجێی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا سەردان نەكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان بەو پێیەی كاتەكەی گونجاو نییە و پاسپۆرتی پێویست بەردەست نییە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو كەسانە دەكرێت، كە نەخۆشن و ژیانیان لە مەترسیدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share