پێشەوا هەورامانی: سودانی دەتوانێت ئێوارەی ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگ بنێرێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ دەتوانێت دوو مووچە بنێرێت.

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، “تاوەکو کۆتا خولەک بە ئومێدەوە سەیری کۆبوونەوەکان دەکەین و بەدوای چارەسەرەوەین”.

وتیشی، واژوویەک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت خراوەتە بەردەم سودانی و هیچ کاتی ناوێت، دەتوانێت ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەر دەوامیش نەبێت واژووی لەسەربکات و مووچەی دوو مانگ بنێرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، مووچە پەیوەستکراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت و ئەگەر سودانی واژوو لەسەر رێککەوتنی کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی…
Total
0
Share