عێراق.. ڕێگری لە بەقاچاخبردنی دەیان جۆر باڵندەی دەگمەن كرا

دەستەی گومرگی عێراقی ئاشكرایكردووە، هەوڵێكی بەقاچاخبردنی دەیان جۆر باڵندەی دەگمەنیان لەڕێی دەریاوە پوچەڵ كردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم، دەستەی گومرگی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، “هەواڵگریی فەرماندەیی و گومرگی كۆنتڕۆڵی دەریایی بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی هەواڵگریی سوپای كەناراوەكان، توانییان هەوڵێكی بەقاچاخبردنی ژمارەیەكی زۆر لە باڵندەی دەگمەن پوچەڵ بكەنەوە”.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، “باڵندەكان ژمارەیان 18 دانە بووە، 15یان لە جۆری داڵ بوون و سیانی دیكەیان لە جۆری حەباری”.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، “ئەو كەسانەی هەوڵی بەقاچاخبردنەكەیان داوە لە بۆسەیەكدا لەڕێی بازگەیەكی ئاوییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share