ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە كرا بە پشووی رەسمی لە سەرتاسەری عێراقدا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی 16ی ئازاری هەموو ساڵێك و لە ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بكرێتە پشووی رەسمی لە سەرتاسەری عێراقدا.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بەكۆی دەنگ بڕیاردرا 16ی ئازاری هەموو ساڵێك و لە ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بكرێتە پشووی رەسمی لە تەواوی عێراق.

وتیشی، “پێشنیازی فراكسیۆنی یەكێتی بووە كە داوایكردبوو رەزامەندی بدرێت لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك بۆ یاسای پشووە رەسمییەكان لە عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share