تەیف سامی بۆ سودانی: رووبەڕووی كورتهێنانی گەورە بووینەتەوە

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق لە بارەی كورتهێنان لە خەزێنەی گشتیدا هۆشداریی بەپەلە بە محەمەد شیاع سودانی دەدات.

لە نوسراوێكی فەرمییدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە 9 ی شوبات ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی كردووە تێیدا هاتووە، ” خەزێنەی گشتیی وڵات رووبەڕووی كورتهێنانێكی گەورە بووەتەوە و كێشە بەرۆكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كورتهێنانە گەورەیە بەربەست بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستدەكات و وەزارەتی دارایی توانای نییە مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتیی دابین بكات”.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، ” ئەگەر وەزارەتی دارایی خەرجی دیكەی بچێتە سەر ئەوا بەیەكجاریی توانایی دابینكاریی نامێنێت و پێویستە بەخێرایی رێگا چارەسەر بۆ ئەم کێشە گەورەیە بدۆزرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێكرد

چێوەى هەماهەنگیى شیعەکان کۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی هەنگاوەکانى داهاتوو و پێكهێنانى حكومه‌تیانكرد. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى…
Total
0
Share