لەدوای هەوڵەکانی بۆ ئاگربەست لەگەڵ تایلاند، کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات.
سون چانتول جێگری سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لەپای دەستوەردانی راستەوخۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان کەمبۆدیا و تایلاند.
پێشتریش چەند جارێکی دیکە هەوڵ بۆ کاندیدکردنی ناوبراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دراون.