سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات

یۆشیماسا هایاشی، سکرتێری حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، “فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، سوپاسی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکووری کرد بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وڵاتەکەی”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو بەرپرسە حکومیەی ژاپۆن ئاماژەی بەوەکرد، “ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا پەیامێکی سەرۆکی کۆریایان گەیاندە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە تێیدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان و زیانلێکەوتووەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت”.

دەشڵێت، “حکومەتی ژاپۆن سوپاسگوزارە بۆ ئەو کارە و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکەین بۆ سەرەخۆشییەکەی”.

دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی لە ژاپۆن روویدا و چەندین کەس بوونە قوربانی، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کرد.

بابەتی پێشتر

چاندن لە جیاتی سووتاندن و بڕینەوە و لەناوبردن

بابەتی دواتر

سەگێک چوار هەزار دۆلاری خواردووە و بەخێوکەرەکەی دەڵێت خەریک بووە جەڵتە لێی بدات بەهۆیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 95 دۆلار…
Total
0
Share