شەپۆلی گەرما كۆتایی دێت و بارستە هەوایەكی فێنك روو لە هەرێم دەكات
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلی گەرما كۆتایی دێت و كەمێك بەرەو لاوازبوون دەچێت كە لە سەرەتادا بارستە هەوایەكی فێنك روو لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم و عێراق دەكات.
وتیشی، “پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات و تاوەكو رۆژی پێنجشەممە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو زیاتر هەست بە دابەزینی پلەكانی گەرما دەكرێت و پلەی گەرما ئاساییدەبێتەوە بە تایبەت لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممەی داهاتوودا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ناوچە شاخاوییەكان لە شەواندا كەش زۆر فێنك دەبێت.