سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی سلێمانی: مەترسیی لافاو هەیە

سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەترسیی لافاو هەیە و ژمارە 100 بۆ سلێمانی و دەوروبەری خرایەکار.

سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی (PJCC) هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 100ـەوە بکەن.

هاوکات بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، 109 ژینگەپارێز و 31 ئامێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ فریاگوزاریی خێرا لە 44 شارەوانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە.

سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی سلێمانی، بۆ ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری سلێمانی، ژمارەی مۆبایلی تایبەتی داناوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بەپێی شوێنی جوگرافیی خۆیان، پەیوەندی بکەن:

پارێزگای هەڵەبجە: 07705047008

ئیدارەی گەرمیان: 07705047002

ئیدارەی راپەڕین: 07705047007

قەزای چەمچەماڵ: 07705047009

قەزای پێنجوێن: 07705047004

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share