قەڵادزێ.. باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، باندێکی دزیکردنی ماتۆڕسکیل-یان لە قەڵادزێ دەستگیركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانییان باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن، کە پێکهاتووە لە سێ کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ” باندەكە بە بەرنامە و بە هاوکاریی یەکتر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشكردووە، “سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بەوەشدا كە پێشتر مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر دوو ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکی جۆری USA و چەقۆیەک دا”.

هەروەها لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵێنەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی خێوەتە تەواوکرا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاری…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share