کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی بە 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەگشتی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم و پلەی گەرمی (3بۆ5) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،” لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت”. هەرێم کەمال ئاغا،…
Total
0
Share