کەیوان فایەق دوای گەیشتنی بە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

گەنجێکی کورد بە ناوی کەیوان فایەق دوای گەیشتنی بە خاکی ئیتاڵیا لە رێگای کۆچی نایاساییەوە گیانیلەدەستدا.

کەیوان فایەق ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیکە بە رێگای ئاوی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوو، دوای گەیشتنی بە خاکی ئەو وڵاتە بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەیانی ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ چەندین رۆژ لە نەخۆشخانە، کەیوان فایەق لە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە حاجیاوا تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سەردانی…
Total
0
Share