بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سەرچاوەکانی ئاوی باکووری عێراق لەبارەی کەمبوونەوەی ئاو هۆشداری دەدات.
بەکر رەحیم، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سەرچاوەکانی ئاوی باکووری عێراق رایگەیاند، رووبار و زێیەکان خەریکە وشک دەبن و دەوڵەتانی دراوسێ ئاوی بەنداوەکانیان تەواوکردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە روو بە کەناڵەکانی راگەیاندن دەڵێت، “لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پاراستنی ئاو، رۆڵی کاریگەرتان هەیە و پێویستە بە خەڵک بڵێن، وەکو جاران نییە و ئاو کەمیکردووە”.