وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە

وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین نوسراو هەمواری ڕێنماییەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە و بەپێی هەموارە نوێیەکە، دەبێت كۆمپانیا و پێشانگا‌كانی ئۆتۆمبێل تا 25ی ئازاری ئه‌مساڵ خۆیان تۆمار بكه‌ن.

بەپێی نووسراوی ژمارە 825ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە رۆژی 10-1-2022 بە واژۆی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچووە، هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 تایبەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاوکراوەتەوە.

لە هەموارەکەدا هاتووە، ” ئه‌و كۆمپانیا و پێشانگایانه‌ی ئۆتۆمبێل، کە كێشه‌ی باج یان خاوه‌ندارێتی یان كێشه‌ی گرێبه‌ستیان هه‌یە كۆدیان پێده‌درێت و پێویسته‌ تاوەکو رۆژی 31ی 12ی 2022 ئه‌و كێشانه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.

دەقی هەموارەکە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
Total
0
Share