سەدر بۆ ئێران: هەموو ئەو شوێنانە دادەخەین مەترسیین بۆ سەرتان ئێوەش واز لە بۆردومانی هەڕەمەکی بێنن

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کردووە تێیدا هاتووە، ” کردنە ئامانجی دووژمنیش لە خاکی عێراق بەم شێوەیە نابێت، ئێمە ئامادەین بۆ هاوئاهەنگی و ئێوەش وازبێنن لە بۆردومانی هەڕەمەکی”.

موقتەدا سەدر نووسیویەتی، “عێراق پابەندە بەوەی خاک و ئاسمانەکەی نەبێتە شوێنێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەتان، ئێمە ئومێدمان وابوو ئێوەش پابەندبن بەوەوە، بەڵام پابەندنەبوونی ئێوە دەبێتە دەرگایەک بۆ دەستدرێژیکردنی ئەوانی دیکە بۆ سەر عێراق بە پاساوی جۆراوجۆر”.

دەڵێت، “ئەگەر ئێمە لەوە بێدەنگبین کە ئێران بۆردوومانمان بکات، ئەوا پاساو دەدەینە ئەوانی دیکەش بۆ هەمان شت، سەرەڕای ئەوەش عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە وەکو ئێران کردنە ئامانجی دوژمنیش لە خاکی عێراق بەم شێوەیە نابێت، بەڵکو بە ڕێگە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان دەبێت”.

موقتەدا سەدر نووسیویەتی، “ئێمە تەواو ئامادەین بۆ هەماهەنگی لەگەڵتان بۆ وتووێژکردن و داخستنی هەموو ناوچەکانی دوژمن ئەوانەی کە خاکی ئێران دەکەنە ئامانج بە ڕێگە فەرمی و حکومی و پەرلەمانییەکان، هەروەها وازهێنانی بۆمبارانی هەڕەمەکییانەی بێ هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ حکومەت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەسەندكرد

بابەتی دواتر

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستبەسەر پێنج پاسپۆرتی ساختەدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share