دوای ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی ئێستا خێرخوازان بە هانای باوک و کچێکەوە دەچن

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاپۆرتێکی لەبارەی باوک و کچێکەوە لە کەرکوک بڵاوکردەوە کە بژێوی ژیانیان بە کۆکردنەوەی قوتووی خواردنەوە گازییەکان پەیدا دەکەن، خێرخوازان بەدەم ئەو باوک و کچەوە دەچن.

وشیار ڕەمەزان، یەکێک لەو کەسانەیە، کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، دەڵێت، “دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە تۆڕی میدیایی ئێستا دوو ڕۆژ بەدوای ئەو باوک و کچەدا گەڕام و دۆزیمەوە بڕیارمداوە هاوکارییان بکەم”.

ئەو هاوڵاتییە نوسیویەتی، “دوو مەرجم خستووەتە بەردەم باوکی، کە دەبێت کچەکەی بخاتە بەرخوێندن و کاری پێنەکات بۆئەوەی لە ئایندەدا ببێتە خاوەن بڕوانامەیەک”.

ئەو باوک و کچە لە نەتەوەی عەرەبن و لە کەرکوک دادەنیشن، پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا ژیانی سەختی ئەوانی بڵاوکردەوە کە تەنها بە کۆکردنەوەی قوتوو ژیانی خۆیان دەگوزەرێنن.

 ڕاپۆرتەکەی ئێستا لەبارەی ژیانی باوک و کچەکەوە

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لەیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح چارەسەرێك بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجی ئاوا كرا بە قەزا

بڕیاری بە قەزاكردنی حاجی ئاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەكرێت و حكومەت نووسراوی بۆ دەركرد. لە نووسراوێكی حكومەتی…
Total
0
Share