دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لە چەند رۆژی رابردوو بەخۆیەوە بینی، نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەی 60 دۆلار دابەزی و گەیشتە سێ هەزار و 378 دۆلار.
نا جێگرییەکانی نرخی نەوت، بڕیارە داراییەکانی ئیدارەی ئەمریکا، رووداوە سیاسییەکانی جیهان بەشێکن لەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر نرخی زێڕ هەیە لە جیهاندا.