ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، 16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە و دووانیان گیانیان لەدەستداوە کە لە پارێزگاکانی زیقار و واست بوون.

ئاشکراشیکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 231 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشییەکە تۆمارکراون و 30 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share