باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا: پاش ڕۆشتنەوەی پاپا بارودۆخی عێراق وەك خۆی لێهاتەوە

خۆپیشاندان لە عێراق – فۆتۆ: ئەی ئێف پی

باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق ئاشكرایكردووە، پاش جێهێشتنی عێراق لەلایەن پاپای ڤاتیكانەوە، بارودۆخی وڵاتەكە وەك خۆی لێهاتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ كووشتنی باوكی چالاكوانێكی عێراق.

مارتن هەس، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “لەگەڵ ڕۆشتنی پاپا، بارودۆخەكە وەك خۆی لێهاتەوە”.

لەگەڵ نوسینی ئەو ڕستەیەدا، باڵیۆزەكەی یەكێتیی ئەوروپا وێنەی باوكی ئەو پارێزەرە چالاكوانەی پۆست كردووە، كە ئێوارەی دوێنێ كوژرا.

ئەحمەد هلێجی جاسب، باوكی عەلی جاسبە كە پارێزەر و یەكێك بوو لە دیارترین چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی پارێزگای میسان، عەلی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی 2019 و لە گەرمەی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو، باوكی بە بەردەوامی بەدوای سۆراغی كوڕەكەیەوە بوو، بەڵام دوێنێ خۆی (ئەحمەد جاسب) كوژرا.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان هەینی ڕابردوو سەردانی عێراقی كرد و ڕۆژی دووشەممە 8ی ئازار گەڕایەوە وڵاتەكەی خۆی، كە بە سەردانێكی مێژوویی دانرا.

زیاتر بخوێنەوە.. باوكی خۆپیشاندەرێكی ڕفێندراو كە بە دوای كوڕەكەیدا دەگەڕا كوژرا

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر ڕێکارە نوێیەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share