سودانی پەیامێكی بەپەلە لەبارەی ناردنی مووچەی چەند مانگێك بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجە، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكەین.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاند، حكومەتی عێراق پابەندە بە ئەركە دەستوورییەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەڵام یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەن كە بنەمای یاساییان هەیە و سەرۆك وەزیران ناتوانێن پێشێلیان بكات.

وتیشی، ” بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجە، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكەین”.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەكانی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە وەك لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراقدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی…
Total
0
Share