بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف گەشتەکانیان ڕاگرت

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی بەشێوەیەکی چڕ پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە هەردوو فڕۆکەخانەی بەغداد و نەجەف گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت.

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاشکرایکردووە، ئاسمانیان بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخستووە بەهۆی چڕیی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ 300 مەتر.

دوای فڕۆکەخانەی بەغداد لەبەر هەمان هۆکاری خۆڵبارین و کەمبوونەوەی ئاستی بینین فڕۆکەخانەی نەجەفیش ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگەیاند.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا عێراق بەشێوەیەکی بەردەوام شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی تێکردووە کە بووەتەهۆی ئەوەی سەدان کەس ڕوو بکەنە نەخۆشخانەکان، هەروەها ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە بەشێک لە فڕۆکەخانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی: دەستپێشخەرییەكەمان كۆتایی بەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا دەهێنێت

چێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەكەیان بە سەرجەم لایەنەکان گەیشتووە و سەرەتایەکیشە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو چەقبەستووە سیاسییەی ئێستا هەیە.…
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share