شیروان دووبەردانی: ناكرێت بە بیانووی جیاواز مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگیرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە و دەبێت بەغداد پابەند بێت و مووچە بنێرێت.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت دواتر لە رێگای لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە كێشەكان چارەسەربكرێن، ناكرێت بە بیانووی جیاواز مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگیرێت.

وتیشی، “تەوتینكردنی مووچە كاتی دەوێت و نابێت ئەو بابەتە بكرێتە كێشە و بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە و دەبێت بەغداد پابەندبێت و مووچە بنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە کەرکوکە سبەی دەتوانن نەوت وەربگرن

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکەکانیان سەر بە کەرکوکە، سبەی دەتوانن لە چەمچەماڵ نەوت وەربگرن. قائیمقامیەتی…
Total
0
Share