ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ: رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا %50 تێدەپەڕێنێت

ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق پێشبینیدەکات، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، 50% تێبپەڕێنێت.

حازم رەدێنی، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندەکە رایگەیاند، “بە وتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار و 926 کەس، کە پێنج هەزار و 701 پیاو و دوو هەزار و 225 ژنن”.

وتیشی، ژمارەی کاندیدەکان به رێژەی 250% زیادیکردووه بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئەوکات ژمارەیان سێ هەزار و 227 کاندید بوون، دوو هەزار و 257 پیاو و 950 ژن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم زیادبوونە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەشداریکردنیان لە دەنگدان، بۆیە پێشبینیدەکرێت رێژەی بەشداریکردن %50 تێبپەڕێنێت”.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە…
Total
0
Share