داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی داهاتی نەوتی لە مانگی تەمموزدا بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکانی وەزارەتەکە داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی تەمموزدا 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی کۆتا ئامارەکانی هەناردکردن و داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی تەمموز، بڕی نەوتی هەناردەکراو 102 ملیۆن 385 هەزار و 49 بەرمیل بووە، هەروەها داهاتی نەوتە هەناردەکراوەکە 10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هەزار دیناربووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل نەوت بووە، هەروەها نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە 2 ملیۆن و 344 هەزار و 536 هەزار بەرمیل بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ مانگی تەمموز بە 101.268 هەزار دینار دانراوە.

بابەتی پێشتر

ئەحلام ئەلبوومێك بە عێراقی دەچڕێت

بابەتی دواتر

كاراباو كەپ.. مانچستەرسیتی و چێڵسی ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share