وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراک میوانداری وەزیری دارایی دەکەن بۆ پرساندنی یاساکە.

حەسەن کەعبی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی دارایی ئه‌مڕۆ‌ بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی پشتگیری لەناکاوی یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک كۆبووەتەوە.

جەختیشی كردووەتەوە، میوانداریی وەزیری دارایی دەكەن تا چەند پرسیارێك لەبارەی یاساکە و چۆنیەتی کردنەوەی هەژمارێكی تایبەت بە گواستنەوەی دەرماڵە تەرخانکراوەکان و سەرچاوەکانی پارەدان لە وەزیر بكەن.

كەعبی پێشیوایە، یاساكە پشتگیری دروستکردنی کار و جوڵانەوەی پرۆژەکان دەکات و لە بەرژوەندیی هاوڵاتییانە.

سەرۆكی لیژنەكەی پەرلەمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەهێشتنی بڕگەی قەرزکردن و پشتگیریکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. خوێندکاری زانستە ئاینییەکانی ئێران پەلاماردەدرێن و کوژراو و بریندار هەیە

بابەتی دواتر

عەباس فەتاح: پارتی دەیەوێت بە دەنگی پارێزگایەك دەنگی پارێزگایەكی دیكە ببات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە…
Total
0
Share