حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدرا، ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجنەکراوە.

بە وتەی د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، کێشەی هەرێم و بەغداد لەئێستادا تەنیا نەوتە و بابەتی داهاتی نانەوتی، رێککەوتنی لەسەر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
Total
0
Share