حکومەتی هەرێم پلان تا ساڵی 2030 دادەنێت

بریکاری وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکرد، وەک لیژنەی باڵای دیدگای 2030 کۆبوونەتەوە و ڕەشنوسی پلانەکە بۆ 9 ساڵی ئایندە نوسراوەتەوە و دیراسە دەکرێت.

زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزیری پلاندان ڕایگەیاندووە، ” ئەمڕۆ وەک لیژنەی باڵای دیدگای 2030 لە وەزارەتی پلاندانان کۆبووینەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتەکانی (بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی و پەروەردە) و بەڕێوەبەری گشتی پلانی ستراتیژی وەزارەتمان بەڕێوەچوو”.

بە وتەی بریکاری وەزارەتی پلاندان، “لە ساڵی پارەوە وەزارەتی پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەی دوو لیژنەوە (لیژنەی جێبەجیکار و لیژنەی باڵا) سەرقاڵی ئامادەکردنی دیدگای2030  ی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا ڕەشنووسی دیدگای 2030 مان ئامادە کردووە و لە لایەن لیژنەی باڵاوە دیراسە دەکرێت تا پێشنیار و تێبینیەکانی تێدا جێبکرێتەوە”.

 زاگرۆس فەتاح لەبارەی ڕەشنوسی پلانەکەوە ڕاشیگەیاندووە، ” ئەم ڕەشنووسە جگە لە لایەنی حکوومی، هاوکات ڕێکخراوە نا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵیان هەبووە و ڕاو سەرنجی ئەوانیشی تێدا جێکراوەتەوە”.

بڕیارە ڕۆژی دووی مانگی داهاتوو وۆرکشۆپێک سازبکرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕەشنووسەکە، کە تێیدا زانکۆکان و کۆمەڵێک ڕێکخراو و ئاژانسیتر بەشدار دەبن “.

وەک ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکردووە، “ئەم دیدگایە گشتگیر دەبێت و پلان و ئامانجەکانی حکوومەت بۆ ١٠ ساڵی داهاتوو لە سێکتەرە جیاوازەکان لە خۆ دەگرێت و نەخشەڕێگای گەشتن بە ئامانجە ستراتیجیەکان ڕووندەکاتەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا باندێكی بازرگانییكردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share