بەهۆی خۆڵبارینەوە 15 کەس لە سلێمانی گەیەندرانە نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، 15 کەس لە سلێمانی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێوە، تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 15 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم نەخۆشەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دوای جێگیربوونی دۆخی تەندروستییان گەڕێندراونەتەوە ماڵەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share