ڤلادمێر پوتین رایگەیاند، دانوستانەکانی پێشوو لەگەڵ ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵی تورکیا هەندێک ئەنجامی باشی هەبووە و پێویستە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکەنەوە.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، “ئامادەم لەگەڵ هەموو لایەنێک دابنیشم، بە زلێنسکیشەوە، بەڵام گومانم لە مانەوە شەرعیەتی زلێنسکی هەیە وەک سەرۆکی ئۆکرانیا تا لەگەڵیدا کۆببمەوە.
زلێنسکی ماوەی پێنج ساڵە لە پۆستی سەرۆکی ئۆکرانیادایە، بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی لە کاتی شەڕدایە، هەڵبژاردن لە وڵاتەکە ئەنجامنەدراوە و ماوەی ساڵێکە وادەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتاییهاتووە و لە کارەکانی بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە و لە پەراوێزی کۆڕبەندی سان پترسبۆرگی ئابووری پوتین داوایکرد، دانوستانەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ دەستپێبکەنەوە.
وتیشی، دانوستانەکان ئەمساڵ دوو جار لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوون، پێویستە لە 22 ی ئەم مانگە دەستپێبکەنەوە.