لە گوندێکى سەر بە هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە و دەوترێت زیانى نەبووە.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لە گوندى پیرداودى سەر بە ناحیەى شەمامک کەوتە خوارەوە.
ئەوەشى وت، بەپێى زانیارییەکان زیانى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە.