ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی ئەو ژنە ڕاگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی كوژرا بوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ئاگاداركراین لە ڕووداوێكی كوشتنی ژنێك لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەست بە لێكۆڵینەوە كرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای بەدواداچوونی ورد لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لە ژێر ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- كۆیە توانرا تۆمەتبارانی ئەم كردەوەیە دەستگیر بكەین”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share