رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و حەوت کەس بوونە قوربانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بیارە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “کەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا فۆرچنەر لە هەورامانەوە بە ئاڕاستەی خورماڵ رۆیشتووە، لە نزیك نەخۆشخانەی بیارە وەگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە و شەش کەس کە سەرنشینن برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێوست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە ناحیەی خورماڵ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە”.

بەپێی زانیارییەکان قوربانییەکانی ناو ئەو رووداوی هاتوچۆیە سەرجەمیان ئەندامی یەک خانەوادەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گردبوونەوەی کاسبکارانی کەرکوک دژی لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانی بازاڕەکە

کاسبکارانی بازاڕی رەحیماوای کەرکوک بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لابردنی عەرەبانە و کەپرەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا. کاسبکارانی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک…
Total
0
Share