هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی هاتوچۆ بەدواداچوون بۆ دیاردەی دزێو و نایاسایی دەکەن، دەشڵێت، پێویستە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی (بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ناوشار– رۆژ هەڵات)، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ بە دواداچوون بۆ هەردیاردەیەکی دزێو و نایاسایی لە بواری هاتوچۆدا لەگەڵ رێکخستنی رەوش و سیستمی هاتوچۆ مەفرەزە هاتوچۆییەکان لە لێپرسینەوەی یاسایی بەردەوامن.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، داواکارین لە شۆفێران لە جێبەجێکردنی یاسا و دوورکەوتنەوە لە هەر سەرپێچییەکی یاسایی هاوکارمانبن.

