کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە رۆژانی پشووی جەژندا نوێکردنەوەی بایۆمەتری بەردەوام دەبێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا بنکەکانیان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن.

ئەحلام جابری ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاند، تا ئێستا تۆماری زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار دەنگدەر نوێکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا دەرگای بنکەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن، بە تایبەت بۆ هەردوو حاڵەتی سڕینەوەی ناوی مردووان و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون.

 

پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو کاتەوە هیچ دەنگدەرێک مافی نوێکردنەوەی داتاکانی نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share