وەزیری نەوتی عێراق: بەشێوەیەکی پلەبەندی هەناردەی نەوت دەگەڕێتەوە ئاستی پێشوو

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە سەرجەم کڕیارەکانی نەوتی عێراقەوە کردووە و دەست بە بەرهەمهێناوەی نەوت دەکەین.

باسم محەمەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق، بە میدیای ڕەسمیی عێراقی ڕاگەیاند، کێڵگە نەوتییەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەى دەرهێنانى نەوت ئامادەن، هەروەها هەناردەى نەوتى عێراق بەشێوەى پلەبەندی دەچێتەوە ئاستى پێش دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و ئێـ.ـران.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای سۆمۆ پەیوەندیی بە سەرجەم کڕیارانەوە کردووە، تاوەکو کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان بنێرنە بەندەرەکانى عێراق بۆ بارکردنى ئەو بڕە نەوتەى کە گرێبەستى لەسەر کراوە، بەمشێوەیە ئاستى هەناردەى نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share