عێراق دامەزراندن رادەگەیەنێت و كورد سوودمەند دەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق 15 هەزار پۆلیس دادەمەزرێنێت و هاوڵاتییانی كورد لە ناوچە دابرێندراوەكانیش دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و سوودمەندببن كە دامەزراندنەكە بەشێوەی گرێبەست دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان دامەزراندنەكە بۆ ماوەی سێ ساڵە و بە مووچەی 500 هەزار دینار و بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.
د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە كە بریتییە لە دامەزراندنی 15 هەزار پۆلیس بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتەكە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دامەزراندنەكە هاوڵاتییانی كورد لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان دەگرێتەوە و دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە لە دامەزراندنەكە سوودمەندبن.

بابەتی پێشتر

ئەگەر کێشەی جومگەکانت هەیە خۆت لەم خواردنانە بپارێزە

بابەتی دواتر

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share