بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژئاوای تورکیا بومەلەرزەیەک روویدا، کچێک گیانیلەدەستدا و 69 کەسیش برینداربوون.
دەزگای بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد)، بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 2:17 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 5.8 پلە لە پارێزگای مەرمەریسی سەر دەریای ناوەراست روویداوە و لە پارێزگاکانی دراوسێشی هەستیپێکراوە.
لەبارەی زیانە گیانییەکان، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، “بەهۆی بومەلەرزەکەوە کچێکی تەمەن 14 ساڵان گیانیلەدەستدا و 69 کەسی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە”.