سەرۆکوەزیرانی پاکستان: داوا لە سەرۆک ترەمپ دەکەم وادەی هێرشکردنە سەر ئێران درێژبکاتەوە

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای درێژکردنەوەی ئەو وادەیەی کرد، کە ترەمپ بە ئێرانی داوە بۆ ڕێککەوتن بۆ ماوەی دوو هەفتە.

شەهباز شەریف لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە، ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژبکاتەوە کە بە ئێران دراوە، لە بەرامبەردا داواش لە تاران دەکات، وەک نیازپاکییەک، لەو دوو هەفتەیەدا گەرووی هورمز بکاتەوە.

دووپاتیشی کردەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە یەکلاکردنەوەی ئاشتییانە بۆ جەنگەکە، بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەوپێش دەچن.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد، کە پابەندی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی بن، بۆ ئەوەی دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی، هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share