سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، پەیوەندیم بە سودانییەوە کرد و گرفتی مووچە چارەسەردەکەم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا لە سلێمانی رایگەیاند، “پەیوەندیم بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و بەمزووانە دەچمە بەغداد گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەکەم”.
وتیشی، “ئەمڕۆ یەکێتی هێزی گۆڕانکارییە و رۆڵی لە گۆڕانکارییەکانی دونیادا هەیە، تاکە حزبیشە کە دەتوانێت سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێبکات”.