لیژنەی فەتوای هەرێم لە فەتوایەکی نوێ‌دا رایگەیاند، هاوكاریكردنی دەرۆزەکەر نادروسته و هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
لە فەتوای لیژنەی فەتوادا هاتووە، كاری ده‌رۆزه كردن له‌شه‌رعدا حه‌رامه‌و نادروسته، مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له راستیدا هه‌ژار و نه‌دار بێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره ده‌رۆزه‌كه‌رانه به‌پاره‌ی زه‌كات، یان به پاره‌ی خێر نادروسته، چونكه نازاندرێت به دڵنیایی كه ئایا شایستەن یاخود نا، به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
داواشکراوە، مسوڵمانان زه‌كات و خێری خۆیان بده‌ن به چینی هه‌ژار و هاوكارییه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ره‌وشت به‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌رۆزه بكه‌ن.