کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا و پلەی گەرمییش، بە (3-4) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی شەممە، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات، دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، پلەی گەرمی بە (3-4) پلە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی