وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە.

وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێمان وایە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە، دەستپێشخەرییەکە دەبێتە مێژوویەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی ئارامتر دەبات.

وتیشی، ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو کارەکتەرەیە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و نێودەوڵەتی، لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ئەستێرەیەکی دیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share