يەكێتیی مامۆستایان داوای 59 مووچەی پاشەكەوتكراو لە حكومەت دەكات

یەكێتیی مامۆستایان داوای 59 مووچەی پاشەكەوتكراو و نەدراو لە حكومەت دەكات.

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنییەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،” لە قوربانیدان و چالاكیدا هەمیشە پێشەنگبووین و سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن و پارێزگاریكردن لە مافی مامۆستایان ئامانجمان بووە، ئێستاش سڵ لە داكۆكیكردن لە داواكارییە رەواكانمان ناكەینەوە و داوای گرنگیدانی دارایی بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چارەسەركردنی كێشەی هات و نەهاتی مووچە بە شێوەیەكی بنەڕەتی و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكەین”.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەبەیاننامەكەیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە داوای ئەو 59 مووچە پاشەكەوتكراو و وەرنەگیراوە بۆ مامۆستایان دەكاتەوە و دەڵێت، “دەبێت قەرەبووبكرێنەوە”.

هاوكات داواش دەكات گرنگیی زیاتر بە مامۆستایانی گرێبەست بدرێت و بكرێنە هەمیشەیی تاوەكو كێشەی كەمیی میلاك بۆ ساڵی داهاتوو چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share