پۆلیسی هەولێر ئەو شۆفێری تاکسییەی دەستگیرکرد کە سەرنشینەكەی کوشتبوو

وتەبێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند، توانیویانە ئەو شۆفێری تاکسییە دەستگیربکەن کە سەرنشینە تەمەن 20 ساڵەكەی ئەمڕۆی کوشت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، هێزەکانیان ئەو شۆفێری تاکسییەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لە گەڕەکی بنەسڵاوە بەهۆی دەمەقاڵێوە، سەرنشینەکەی بە گوللـەیەك کوشتبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕووداوەكە لەسەر کرێی تاکسی لەنێوان شۆفێری تەكسییەكە و سەرنشینكە دروستبووە و بە گولـلە كوشتوویەتی دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژەکە هەڵاتبوو”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، “لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانیویانە ماڵی تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیریبكەن، كە ناوی “س. ص. ع”ە و پێشمەرگە بووە و کاری تەکسیی کردووە، ئەو چەکەشی کە تاوانەکەی پێئەنجامداوە دەستیبەسەردا گیراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
Total
0
Share