کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵ لەکاتی کارکردندا لە بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی سیروانی قەزای کەلار کرێکارێک بەناوی (بەشیر یونس عەزیزی) لەدایکبووی 1975کە دانیشتووی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەمەبەستی کارکردن هاتووەتە گەرمیان لەکاتی کارکردندا لەبینایەک کە سەرقاڵی نەجاڕی بووە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا .
دەشڵێت، “ئێستا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە”.